شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، بڕیاریدا بەقەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ هەریەک لەکۆماری ئیسلامیی ئێران، لوبنان و عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند،"بەهۆی پەرەسەندن و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، بڕیار درا بەقەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتییانی ئیماڕات بۆ ئێران، لوبنان و عێراق".
هەروەها داوای لەو هاوڵاتییانە کرد کە لە ئێستادالەو سێ وڵاتەن، بەزوترین کات خاکەکەیان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئیماڕات.
لەبەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە، ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی پەرۆشیی دەوڵەتی ئیمارات دێت بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییانی لەدەرەوەی وڵات.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات داوای لەو هاوڵاتییانە کرد کە لەو وڵاتانەن، پەیوەندییان پێوە بکەن و پابەندی رێنمایی و ئاگادارکردنەوەکان بن، وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانیان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا.