بانكی ناوەندی لەبارەی سودی بانكییەوە بڕیاریدا

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی ئەوروپا بڕیاریدا ڕێژەی سود بەشێوەیەكی جێگیر بهێڵێتەوە.


بانکی ناوەندیی ئەوروپا لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی بانکەکەدا، بڕیاریدا رێژەی سودی سەرەکی لەئاستی 2% بەبێ گۆڕانکاری بهێڵێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەو فشارە داراییانەی بەهۆی تێکچونی دۆخی ناوچەکە دروست بون.

بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،"جەنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەتە هۆی بەرزبونەوەی توندی نرخی وزە، ئەمەش رێژەی هەڵاوسانی بەرز کردوەتەوەو کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی چالاکییە ئابورییەکان دروست کردوە".

ئاماژەی بەوەش کردوە کە لێکەوتەکانی جەنگ لەسەر ئابوری، بەندە بەتوندی و ماوەی بەردەوامی شۆکی نرخی وزەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتوە،"هەرچەندە جەنگ درێژە بکێشێت و نرخی وزە بەبەرزی بمێنێتەوە، کاریگەرییەکان لەسەر هەڵاوسان و ئابوری بەگشتی قورستر دەبن."


بەپەلە