تەیف سامی سكاڵا لەسەر دوو بەرپرسی باڵای هەرێم تۆماردەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دارایی عێراق لەدادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەك لەدژی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تۆمار دەکات.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیای پارتی بڵاویكردۆتەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سكاڵاكەى لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی  تۆماركراوەو داواش لەدادگاكە كراوە ببرێنە بەردەم دادگا.
 
لەسكاڵاكەدا، تەیف سامی داوای کردوە بڕیاری ژمارە 3326ی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنادەستوری بناسێنرێت، کە لە 24ی تشرینی دوومی 1992 دەرچوە.
 
بەگوێرەی سکاڵاکە، ئەو بڕیارە تایبەتە بەتۆمارکردنی سەرجەم موڵکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، کە پێشتر بەناوی حکومەتی پێشوی عێراق و ئەنجومەنی جێبەجێکردنی پێشوی دەسەڵاتی بەعس بون.
 
ئەو شوێنانەی کە تۆمارکردنەکە بەگوێرەی ئەو بڕیارە گرتویەتییەوە، بریتین لەشوقەی نیشتەجێبون، باڵەخانەی فەرمانگەکان و سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان.
 

بەپەلە