پزیشكیان و قالیبان لەبارەی گەمارۆكانی ئەمریكاوە پەیامی نوێیان ڕاگەیان

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری ئێران لەبارەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەی دەڵیت، گەمارۆكان درێژکراوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە دژی ئێران و  جەخت دەكاتەوە كە وڵاتەکەی تەنیا باجی سەربەخۆیی خۆی دەدات، هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی ئێران پەیامێ: توندی ئاڕاستەی ئەمریكا كردو ئاشكرایكرد، كە ئەمریكا سەركەوتوو نەبون لەگەمارۆكاندان و دەشڵێت، ئەمریكا لەگەمارۆدانی وڵاتێك سنورێكی وەها فراوانی هەبێت.


مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لەپەیامێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، "ئەو گەمارۆیەی لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەر بەندەرەکانی وڵاتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە".
 
پزیشکیان لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە جیهان شایەتی لێبووردەیی و ئاشتیخوازیی ئێران بوە، بەڵام ئێستا ڕوبەڕوی ستەمکاری بونەتەوە و وتی، "ئەوەی لە ژێر ناوی گەمارۆی دەریایی دەکرێت، درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە لە دژی میللەتێک کە تەنیا باجی بەرخودان و سەربەخۆیی خۆی دەدات."
 
سەرۆکۆماری ئێران هۆشداریش دەدات لەوەی کە "بەرگەی بەردەوامیی ئەم رێبازە ستەمکارییە ناگیرێت."

هاوكات، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەهەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوەو بەراوردێکی جوگرافی بۆ درێژیی سنورەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات و دەنوسێت،"ئەگەر دوو دیوار دروست بکەن، یەکێکیان لە نیویۆرکەوە تاوەکو کەناراوەکانی رۆژئاوا و ئەوەی دیکەیان لە لۆس ئەنجلسەوە تاوەکو کەناراوەکانی رۆژهەڵات، کۆی درێژییەکەیان دەگاتە حەوت هەزار و 775 کیلۆمەتر؛ ئەمەش هێشتا نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە کۆی درێژیی سنورەکانی ئێران کەمترە."
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەتانەوە ڕوی دەمی کردوەتە پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی (جەنگ) ئەمریکا و نوسیویەتی،"تێبینی بۆ پیت هێگسەس؛ یەک کیلۆمەتر یەکسانە بە 0.62 میل."

بەپەلە