شارپرێس:
وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 100 ملیار دیناری وەک بەشێکی تری پارەی ئەو جوتیارانە خەرج کرد کە بۆ وەرزی کشتوکاڵیی 2025 گەنمیان ڕادەست کردوە.
ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حكومەتە بۆ پەلەکردن لەپێدانی شایستە داراییەکان و پاڵپشتیکردنی ئەو کەرتە.
هاوکات لەو بارەیەوە، حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەوتی، ئەمەش بەشێکە لە لەزنجیرەیەک بەشە پارەی یەک بەدوای یەک، کە دوای تەرخانکردنی بڕە پارەیەکی زۆر لەلایەن حكومەتەوە بۆ بەرژەوەندیی جوتیاران، خەرج دەکرێت تا تەواوی شایستەکانیان پێ بدرێت.
وتیشی، لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بەسەر گشت پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی لەخێراترین کاتدا بگاتە دەست خاوەنەکانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە، جوتیارانی هەرێمی كوردستانیش پارەی گەنمی جوتیارانیان لای عێراقە ماوەو چاوەڕێدەكرێت خەرجبكرێت.