شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، كەئێران لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە، پێشنیازی نوێی دەوەتە واشتنتۆن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، تاران لەرێگەی نێوەندگیرە هەرێمییەکانەوە پێشنیازێکی داوەتە واشنتۆن.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە لەو پێشنیازەدا ئێران ئامادەیی نیشانداوە هێرشەکانی لەتەنگەی هورمز ڕابگرێ، لەبەرامبەردا ئەمریکا کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت و گەمارۆ دەریاییەکەی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێ و دانوستاندنە ئەتۆمییەکانیش بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەشڵێت، لەناوخۆی ئێراندا، ململانێیەکی توند لەسەر چۆنییەتی دەربازبون لەقەیرانەکە هەیە، میانڕەوەكان کە پزیشکیان سەرکردایەتییان دەکات، هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبونی دۆخەکە کۆتایی بەدەسەڵاتەکەیان دەهێنێت و پێیان باشە رێککەوتنێکی سودبەخش لەگەڵ ترەمپ واژۆ بکەن.
بەڵام لەبەرەی بەرامبەر، نەریتخوازەکان جەخت لەسەر بژاردەی سەربازی دەکەنەوەو دەیانەوێ بەهێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاو بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، ترەمپ ناچار بەپاشەکشە بکەن و گەمارۆکە بشکێنن.