شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، سزای نوێی بەسەر 30 كەس و قەوارە كە سەپاند كە نزیكن ئێرانەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەنوێترین كاردانەوەیدا ڕایگەیاند، هەر كۆمپانیایەك پارە بدات بەئێران بۆ تێپەڕ بون بەگەروی هورمز سزا دەدرێت.
وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە 30 كەس و قەوارەی نوێی نزیك لەئێرانی سزا داوە.
هاوكات، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پەیامێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێسک) بڵاو کردوەتەو نوسیویەتی،"بۆ مشکەکانی نێو بۆری ئاوەڕۆ زۆر قورسە بزانن لە جیهانی دەرەوە چ باسە. بۆیە من کەمێک ڕوناکی دەخەمە سەر دۆخی سەرکردایەتی ئێران کە لەناو تاریکیدا دانیشتون".
بێسێنت پێنج خاڵی سەرەکیی وەک واقیعی تاڵی ئێستا بۆ تاران ریز کردوەو ئاماژەی داوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی دەستی بەسەر گەروی هورمزدا گرتووە، ئێران ڕوبەڕوی کەمییەکی کوشندەی دراوی قورس، بەتایبەتی دۆلاری ئەمریکی، بوەتەوە، ئێستا لە نێوخۆی ئێراندا سیستەمی "بەشەێنە" بۆ دابەشکردنی خۆراک و بەنزین پەیڕەو دەکرێت، تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئێران وەستاونەتەوە و گەمارۆ دەریاییەکان بەردەوام دەبن، تا ئەو کاتەی ئازادیی گەشتە دەریاییەکان بۆ دۆخی پێش 27ی شوباتی 2026 دەگەڕێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش لەلایەن ئەمریكاوە چەند كەس و لایەنێكی نزیك لەئێران سزادراون.