شارپرێس:
ئەمریکا دەستی بەناردنی دۆلار بۆ عێراق کردەوە کە پێشتر بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانیەکان ڕاگیرابوو.
هاوكات، مەزهەر محەمەد، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئاسایبونەوەی گەشتە ئاسمانییەكان و خاوبونەوەی دۆخی سیاسیی ناوچەكە، لەرێگەی فرۆكەیەكەوە دۆلار لەنیویۆركەوە گەیشتە بەغدا.
ئەمە دوای ئەوەدێت، لەدوای جەنگی ئەمریكاو ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، هاتنی دۆلاری ئەمریكی بۆ عێراق ڕاگیرا، هەندێك سەرچاوە وەك سزا باسیان دەكردو هەندێكی دیكەش بەهۆكاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانیان دادەنا، لەكاتێكدا پارەی كاشی عێراق كە داهاتی نەوتە لەبانكێكی ئەمریكایەو لەڕێگەی فڕۆكەوە بۆ عێراق دەنێردرێتەوە.