شارپرێس:
سەرەڕای تێپەڕبونی دوو ساڵ بەسەر دەرچونی فەرمانی فەرمیی بۆ گۆڕینی ناحیەی خورماڵ بۆ قەزا، تائێستا حکومەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەییان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە نەناوە، ئەمەش شەپۆلێکی توندی ناڕەزایی لای دانیشتوان‌و چالاکوانانی ناوچەکە دروستکردوە، هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ربێت‌و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كرێت، خێمه‌ی ناڕه‌زایی هه‌ڵده‌ده‌ن.
چالاکوانانی خورماڵ لەڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە، نیگەرانی قووڵی خۆیان دەربڕیوەو ده‌ڵێن، "ناکرێت فەرمانێکی هەرێمی‌و حکومی دوای دوو ساڵ بەهەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە، لەکاتێکدا چەندین ناحیەی دیكه دوای خورماڵ بونەتە قەزاو قائیمقامیشیان بۆ دەستبەکار بوە".
لەبەشێکی دیكه پەیامەکەیاندا، چالاکوانانی خورماڵ مۆڵەتی دوو هەفتەیان داوەتە حکومەت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەو داوای بینینی ڕاستەوخۆی سەرۆک یان جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن.
هۆشداریشدەدەن کە ئەگەر داواکارییەکانیان پشتگوێبخرێت، پەنا بۆ ڕێکاری مەدەنی توند دەبەن‌و چادری ناڕەزایەتی‌و مانگرتن هەڵدەدەن.
