موجتەبا خامنەیی پەیامێكی دیكەی نوسراو بڵاودەكاتەوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران، لەپەیامێکی نوسراودا بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێک لەتواناکانی خۆی لەڕوبەڕوبونەوەی دوژمنانی پێشکەوتن بەجیهان نیشان داوە.


موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران، لەپەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی کرێکارانەوە ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستای وڵاتەکەمان پێویستی بەبەهێزکردنی جیهادی ئابوری هەیە و وتی،"پێویستە لەم چوارچێوەیەدا دوژمن نائومێد بکرێت و شکستی پێبهێندرێت".

رێبەری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، گەلی ئێران لەرێگەی ئامادەیی بەردەوامیان لەمەیدانەکاندا، بەردەوامن لەنیشاندانی پشتگیریی خۆیان بۆ هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا، موجتەبا خامنەیی ڕاشیگەیاند، خۆڕاگریی خەڵک لەبەرانبەر ئاڵەنگارییەکاندا، نیشانەی پێداگریی تارانە بۆ بەهێزکردنی توانای ناوخۆیی لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی فشارە دەرەکییەکان.

ئەم پەیامە لەكاتێكدایە، موجتەبا خامونەیی لەدوای دەستبەكاربونی وەك ڕێبەری نوێی ئێران تائێستا تەنیا پەیامی نوسراوی هەبوەو سەرچاوە هەواڵیەكان باس لەوەدەكەن كە لەهێرشەكاناد برینداربوەو لەنەخۆشخانەیەكی تایبەت لەژێر چاودێری چڕدایە.