سێ قۆناغ بۆ راگرتنی شەڕی ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا جیهانییەکان باس لەوەدەکەن کە واشنتۆن و تاران نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگرتنی جەنگی نێوانیان، سێ قۆناغیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە دیاریکراوە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" واشنتۆن و تاران نزیکن لەگەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتیی و دیاریکراو بۆ راگرتنی جەنگ ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو پرۆسەیە بڕیارە بە سێ قۆناغ جێبەجێ بکرێت، کە بریتین لە ڕاگرتنی جەنگ، چارەسەرکردنی قەیرانی گەروی هورمز و دیاریکردنی مۆڵەتی 30 بۆ لێکتێگەیشتن و دانوستان ".