دوایین مۆڵەت بەشۆفێران دەدرێت.. دەبێت لە 10 رۆژدا ئەم کارە بکەن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5188 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی ئەمنی ئیدارەی راپەڕین داوا لەشۆفێرانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دەکات لەماوەی 10 رۆژدا ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکانیان ببەنە سنورەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.


هەردی حەسەن، پەیامنێری شارپرێس زانیویەتی، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لیژنەی ئەمنی ئیدارەی راپەڕین وتاربێژی مزگەوتەکانی سنورەکەی راسپاردوە، لەوتاری ئەمڕۆ هەینیدا لەمزگەوتەکان بە نوێژخوێنان رابگەیەنن کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و رێگریکردن لەروداوە نەخوازراوەکان، دەبێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتودا ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان ببەنە سنورەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئاگادارییەکی فەرمی لیژنەی ئەمنی ئیدارەی راپەڕین، 10 رۆژ مۆڵەت بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، چونکە لەدوای ئەو وادەیەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان دەگیرێت.