ترەمپ ئاگربەستی راگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2491 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستێکی دیکەی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا راگەیاند و دەڵێت،" پوتن و زێلێنسکی لەسەر ئاگربەستێکی سێ رۆژە و ئاڵوگۆڕی گەورەی دیلەکانیان رازی بون ".

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سەکۆی (تروس سۆشیال) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، گەیشتوەتە رێککەوتن لەگەڵ هەریەک لە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی سەرتاسەری بۆ ماوەی سێ رۆژ .

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم ئاگربەستە رۆژی شەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 ترەمپ وتیشی،" لەو سێ رۆژەدا هەموو جۆرە چالاکییەکی سەربازی و پێکدادانێک لە مەیدانی جەنگ رادەگیرێت؛ هاوکات گەورەترین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانیان ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا هەریەک لە روسیا و ئۆکرانیا هەزار زیندانی واتە کۆی گشتی دوو هەازر کەس ئازاد دەکەن ".