روسیا موشەکێکی نوێی ئەتۆمی تاقیدەکاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی موشەکی ئەتۆمیی بالیستی "سارمات"ی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوە کرد کە مەودای ئەم سیستەمە نوێیە 35 هەزار کیلۆمەتر تێدەپەڕێت.


 پوتین لە کاتی گوێگرتن لە ڕاپۆرتێکی سەربازیی ڕایگەیاند کە "سارمات" توانای هەیە بە ڕێڕەوێکی نیمچە خولگەییدا بڕوات، ئەمەش وا دەکات بە وردییەکی زۆرەوە بەسەر هەموو جۆرە سیستەمێکی بەرگریی موشەکیی ئێستا و داهاتوودا سەربکەوێت.

سەرۆکی ڕوسیا جەختی کردەوە کە ئەمە بەهێزترین سیستەمی موشەکییە لە جیهاندا و هێزی کڵاوە جەنگییەکەی چوار هێندەی هاوتا ڕۆژئاواییەکانیەتی.

 هاوکات سێرگی کاراکایۆڤ، فەرماندەی هێزە موشەکییە ستراتیژییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە ئەم موشەکە نوێترین چەکی بالیستیی کیشوەربڕە کە بە سووتەمەنی شل کار دەکات.

 پوتین هەروەها ئاماژەی بە پەرەپێدانی بەردەوامی هێزە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد، لەوانە چوونە خزمەتی سیستەمی "ئۆریشنیک" لە ساڵی 2025 و نزیکبونەوە لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەک ژێردەریایی بێفڕۆکەوانی "پۆسایدۆن" و موشەکی کروزی "بۆریڤێستنیک" کە بە بزوێنەری ئەتۆمی بچووک کار دەکەن.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی