شارپرێس:
میدیای ئێران وردەکاری پێشنیازەکەی تاران بۆ واشنتۆن ئاشکرادەکات
و دەڵێت، ئێران بە پێمج مەرج دەست بە گەڕی دوەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "فارس"، مەرجەکانی
ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی دوەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بریتین لەمانە:
-راگرتنی جەنگ لەسەرجەم بەرەکانی شەڕ بە لوبنانیشەوە
-داننان بە سەروەری ئێران بەسەر گەروی هورمز
-قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی جەنگی ئێران
-هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران
-ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران