شارپرێس:
تاران لەنێوان بەرداشی واشنتۆنو تهلئهبیبدایه،
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشکرایدەکات، ترەمپو ناتانیاهۆ لەسەر نەخشەی هێرشکردنەوهسەر
ئێران گەیشتونەتە ڕێککەوتنی تەواو، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی شەپۆلێکی گەورەی
ترسو دڵەڕاوکێ لەوڵاتانی کەنداو کە مەترسییان هەیە ببنە قوربانیی یەکەمی تۆڵە وێرانکەرەکانی
ئێرانو ژێرخانی وزەی ناوچەکە پەکیبکەوێت.
لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی ساتە یەکلاکەرەوەکان
دەکات، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بۆ کەناڵی (i24NEWS) ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپو بنیامین ناتانیاهۆ
لەسەر هەموو هەنگاوەکانی داهاتوو بەرامبەر تاران گەیشتونەتە ههماههنگى تەواوو جەنگەکە
چوەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.
هەڵسەنگاندنە نوێیەکانی ناوەندە دیپلۆماسیو
سەربازییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، ترەمپ، سەرەڕای هەوڵە نێوەندگیرییەکان،
لەکۆتاییدا فەرمانی دەستپێکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئێران دەردەکات، ئەم
هاوپەیمانییە توندەی نێوان تهلئهبیبو واشنتۆن تەنها بۆ بەرپەرچدانەوە نییە، بەڵکو
ئامانج لێی لێدانی بنەڕەتیی پڕۆگرامی ئەتۆمیو تێکشکاندنی هەژمونی سەربازیی ئێرانە
لەناوچەکەدا.
هاوشانی ئامادەکارییە سەربازییەکان، ترسو دڵەڕاوکێیەکی
زۆر وڵاتانی کەنداوی گرتوەتەوە، بەرپرسانی باڵای کەنداو ترسیان هەیە لەوەی، تاران
بۆ تۆڵەکردنەوە، ڕاستەوخۆ ژێرخانی وزەو پێگە ستراتیژییەکانی ئەوان بکاتە ئامانج، وڵاتانی
ناوچەکەش مەترسیی ئەوەیان هەیە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران، کێڵگە نەوتییەکانو
ئابوریی جیهانی پەکبخەن، کە ئەمەش کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت.
چاودێران پێیانوایه، وا دەردەکەوێت ناوچەکە
لەبەردەم ڕوداوێکی دیكهدا، بهڵام ئهمجاره یهكلاكهرهوه بێت، چونكه لەلایەک
واشنتۆنو تهلئهبیب خەریکی کۆتا دەستکاریی پلانەکانیانن بۆ هێرشێکی کتوپڕ، لەلایەکی
دیكهشهوه وڵاتانی کەنداو لەبەردەم هەڕەشەی گەورەترین کارەساتی ئابورییو ئەمنیدا
گیریانخواردوە.
