شارپرێس:
لەدوای پلەبەرزكردنەوەی زیاتر لەهەشت هەزار كارمەندو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە پیرۆزبایی دەكات و دەڵێت، پلەبەرزكردنەوە مافێكی شتستەو یاسایی خۆتانە.
شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، بەبۆنەی پلەبەرزکردنەوەی (8758) کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین.
جەختیش دەكاتەوە، كە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆیانەو دەڵێت، دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لەپاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.
وەزیری پێشمەرگە ئەوەش دوپاتدەكاتەوە، "هیواخوازم پلەبەرزبونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان".