وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی دەكاتە نیۆدەوڵەتی

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم چەند مەرجێكی بۆ گۆڕینی مۆڵەتی نوێی ناخۆیی بە نێودەوڵەتی بڵاوكردەوەو  ڕایدەگەیەنێت،  ئەو كەسانەی خاوەنی مۆڵەتی نوێی شۆفێرین دەتوانن ڕاستەوخۆ مۆڵەتەكەیان بكەنە نێودەوڵەتی.


بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ، بەواژۆی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوان، چەندین رێنمایی تایبەت بەمۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لەچەند خاڵێكدا بلاوكردۆتەوە.

1- ئەو شۆفێرانەی خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نوێی ناوخۆیین دەتوانن بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆڵەتەکەیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی.

2- ئەو کەسانەی بەبێ ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەکەن و دەیانەوێت لەو وڵاتەی بۆی دەچن ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن یان شۆفێری بکەن، پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنن، چونکە مۆڵەتە ناوخۆییە نوێیەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانە کارایە کە بەئۆتۆمبێلی خۆیان لەمەرزەکانەوە دەچنە دەرەوە.



بەپەلە