یەکەم کاردانەوەی هەرێم لەبارەی کردنەوەی دەروازەی سنوری رەبیعە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوو رۆژ لەمەوبەر یەکەم کاروانی بارهەڵگری تورکیا لەرێی سوریاوە گەیشتە دەروازەی سنوریی رەبیعە لەپارێزگای نەینەوا، ئەوەش بەهەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و کەمکردنەوەی داهاتی هەرێم وەسفکرا، بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم دەڵێت،  دەروازەی رەبیعە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.


گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ڕوداو) ئاماژەی بەوەکرد،" ئەوەی باس دەکرێ هەڵایەکی میدیاییە، زیاتر بۆ گوشارکردنە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە کردنەوەی دەروازەی رەبیعە کاریگەری ئەوتۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەدیاریکراوی لە رێگەی دەروازەی ئیراهیم خەلیل نابێ."

ئەوەشیخستەڕوو، "زۆربەی بازرگانان ئامادەنین رێگەی سوریا بەکاربهێنن، خۆیان روبەڕوی مەترسی بکەنەوە و لە رێگەی سوریاوە کاڵای خۆیان بێنن ".

بەوتەی سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، رەنگە چەند بازرگانێکی سوریا و عێراق ئەو رێگەیە هەڵبژێرن، ئەوەش کاریگەری ئەوتۆ دروست ناکات.




بەپەلە