شارپرێس:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج حەردان تکریتی بڵاوکردەوەو دەڵێت، ١٠ رۆژ مۆڵەت بە پارێزەر و بریکارەکانی دەدرێت بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدەن.
نوسراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە رێککەوتی ١٤ی ٥ی ٢٠٢٦ی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە کە سزای لەسێدارەدانی عەجاج بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی و دژی مرۆڤایەتی بوە.
هاوكات، لەنوسراوەكەدا، دادگا تاوانبارەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە بەڵگەنامەکانی بڕیارەکە ڕەوانەی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چاوخشاندنەوەو پێداچونەوە، بریکارەکانیشی ماوەی ١٠ ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە.