ترەمپ هەڕەشەی ‌هێرشکردنەسەر کوبا دەکات

جیهان

51 خولەک پێش ئێستا‌ 80 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە کوبا ڕزگار دەکەین و دەبێت هاوکاری کوباییەکان بکەین، دەشڵێت،" ئەوان خۆراک و وزەیان نییە، بەڵام گەلێکی گەورەن".

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە دەڵێت،" ئێران دۆڕاوە، هیوادارین لەگەڵیان بگەینە ڕێککەوتن، ئەوە بۆ هەمووان زۆر باش دەبێت ".

دەشڵێت،" تا نەگەینە ڕێککەوتن، هیچ سزایەک لەسەر ئێران هەڵناگرم، من هیچ جۆرە لێخۆشبونێکی نەوت بە ئێران نادەم تا ڕێککەوتنێک واژۆ نەکەن ".

ترەمپ هۆشداری دا و رایگەیاند،" ئەگەر وەڵامی دروست لە ئێرانەوە وەرنەگرین، شتەکان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرەو هەڵکشان دەچن، هەموومان ئامادەین بۆ کردار، کەسانی زیرەک و بەهرەمەند لە ئێران هەن، هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێکی باش بۆ هەردولا ".