ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

جیهان

57 خولەک پێش ئێستا‌ 125 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەرلین ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دایە حکومەتی ئیسرائیل لە بەردەوام بوون لە پلانەکانی بۆ ئاوارەکردنی زۆرەملێی دانیشتوانی گوندێکی بەدەوی فەلەستین کە دەکەوێتە ناوچەیەکی گرنگی ستراتیژی کەناری ڕۆژئاوا کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ەوە داگیری کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەرلین ڕایگەیاند، ئەڵمانیا "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە" ئاگاداری ڕاگەیاندنی ئەو جۆرە پلانانە بووە لەلایەن وەزیری دارایی ئیسرائیلەوە.

وتەبێژەکە دەڵێت بە توندی ئەم لێدوانانە ڕەتدەکەینەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئاوارەبوونی زۆرەملێ جێگەی قبوڵکردن نییە و داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کرد دەستبەرداری ئەو پلانانە بێت.

وتەبێژەکە ڕایگەیاندووە، کردەوەی تاکلایەنە، کە بەشێکە لە پەرەسەندنی فراوانتری چالاکییەکانی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا، "پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت" و "مەترسی دروستکردنی ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و لە خودی کەناری ڕۆژئاوادا هەیە، و بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگری لە چارەسەردەکات".