سبەی هەزار و 500 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری حەسەكە ئاشكرایدەكات، سبەینێ‌ كاروانێكی دیكەی ئاوارەكانی عەفرین كە زیاتر لە هەزار و 500 خێزانن، دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەكە، ڕایگەیاند، سبەینێ کاروانێک لەشاری قامیشلۆوە بەڕێدەکەوێت کە لەنزیکەی 1500 خێزانی ئاوارەی عەفرین پێکدێت و بەرەو گوندو شارۆچکەکانیان لەناوچەی عەفرین لەباکوری گوندەواری حەلەب بەڕێدەکەوێت.  

نورەدین ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەندێک خێزانی عەفرین بەهۆی پابەندبونیان بەکار و ئارەزوی نیشتەجێبونیان لەناوچەکە پێیان باش بوو لەپارێزگای حەسەکە بمێننەوە. 

سەبارەت بە دۆسیەی دیلەکانی هەسەدە، پارێزگاری حەسەکە وتی،"لەئێستادا سەرژمێری کۆتایی ئەنجام دەدرێت بۆ ئامادەکاری بۆ ئازادکردنیان پێش جەژنی قوربی پیرۆز ".

هاوكات، ئەوەشی ڕاگەیاند، بەرپرسانی پەیوەندیدار بەبەردەوامی بەدواداچون بۆ دۆسیەی ئەو بەندکراوانە دەکەن کە گوازراونەتەوە بۆ عێراق، لەکاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی یاسایی و لۆجیستیکی تایبەت بەگەڕانەوەیان بۆ سوریا تەواو دەکەن.