دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، رێبەری باڵای ئێران لە گفتوگۆکانماندا بەشدارە و رەنگە لە داهاتوودا لەگەڵی کۆببمەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا ڕایگەیاند، دۆخەکە لەگەڵ ئێران بەباشیی دەچێتە پێشەوە، ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە لە دانوستانەکاندا بەشدارە و ڕەنگە لە قۆناغێکدا چاوم پێی بکەوێت.
دەربارەی ڕەوتی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، تاران بەڵێنیداوە نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ و هێرشی وشکانیی بۆسەر ئێران ترەمپ باسی لەوەکرد، پێویست بە بڵاوکردنەوەی هێزی وشکانی ناکات.