شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا فرۆشتنی "قاوەی چوکلێتی" بەهەموو شێوەیەک قەدەغەبکرێت، کە
لەبازاڕەکاندا بەناوی کێش دابەزاندنەوە بەخەڵک دەفرۆشرێتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی
تەندروستی کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە، دوای پشکنینی تاقیگەیی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەرکەوتوە کە قاوەی چوکلێتی مادەی کیمیایی (sibutaramine)ـی تێدا زیاد کراوە کە لەلایەن FDA و EMAـیەوە مادەیەکی قەدەغەیە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت،" دەبێت بازرگان و فرۆشیارانی قاوەی چوکلێتی بدرێنە دادگا، چونکە خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،" قاوەکە مادەیەکی مەترسیداری تێدایە، تەنیا رێگەیەکە بۆ کۆکردنەوەی پارە و بە نایاسایی هاتوەتە نێو هەرێمی کوردستان''.