لەماوەی هێرشەکانی ئەمریکادا ئێران چی کردوە؟ چۆن سودی لەو هێرشانە بینیوە؟

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەدات کە مەترسیی پەنابردنی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی نهێنیی چەکی ئەتۆمی، ئێستا زۆر بەرزترە وەک لەپێش دەسپێکی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل. 


بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ورد، كەئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم  ئامادەی كردوەو دەست بلومبێرگ كەوتوە، جەنگ نەک هەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیو بڵاویكردۆتەوە، ئێران نەك هەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ڕانەگرتوە، بەڵکو کونەو کەلێنێکی گەورەی لەپڕۆسەی چاودێریکردن و پشکنیندا دروست کردوە.

بلومبێرگ بەڵگەنامە 119 لاپەڕەیەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاشكراكردوە كە تێیدا هاتوە، ئێران خاوەنی کۆگایەکی گەورەی یۆرانیۆمی پیتێنراوە کە ئاستەکەی نزیکە لەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی. 

ئەوەشی تێدا ڕونكراوەتەوە، كە پێش جەنگی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی 2025، ئەم ماددانە هەفتانە لەژێر پشکنینی ورددا بون، بەڵام ئێستا ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە کە ناتوانێت هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی ئەو ماددە ئەتۆمییانە بەئاشكرا بدات."

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوای جەنگەوە، ژمارەی پشکنینەکان بۆ زیاتر لەنیوە کەمبوەتەوە. پشکنەرانی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ وێستگە ئەتۆمییەکانی (فۆردۆ، ئەسفەهان، و نەتەنز) کە زیانیان پێگەیشتوە. لەو وێستگانەدا بڕی 440.9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو و 8599.6 کیلۆگرام یۆرانیۆمی کەم پیتێنراو هەبوە، کە ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

پێشتر، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئاژانسەکەیان لەگەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن دورخراوەتەوە. 

گرۆسی وتییشی،" هەر رێککەوتنێک توانای پشتڕاستکردنەوەو پشکنینی تێدا نەبێت، دەبێتە رێککەوتنێکی خراپ".