شارپرێس:
تۆڕی میدیایی CNN ئاشکرای کرد کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمیی ئەمریکی USS Gerald R. Ford لە کاتی ئەرکەکەیدا لە دەریای سوور تووشی ڕووداوێکی مەترسیدار بووە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناویدا کەوتۆتەوە و خەریک بووە زیانی کارەساتبار بەم پارچە دەریاییە گرنگەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەیەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئاگرەکە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە یەکێک لە بەشەکانی کەشتییەکەدا کەوتووەتەوە و سیستمی خۆکاری کوژاندنەوەی ئاگرەکە کاری نەکردووە، بۆیە ستافی کەشتییەکە ناچار بوون بۆ چەندین کاتژمێر بە دەست هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدەن.
وێنە و ڤیدیۆکانی ناو کەشتییەکە زیانی بەشێک لە شوێنەکانی حەوانەوە و خزمەتگوزارییەکان نیشان دەدەن، و کەشتییەکە ناچار بووە بۆ چاککردنەوەی کاتی کارەکانی ڕابگرێت.
ئەم کەشتییە نوێترین و گرانترین فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایە و تێچووی دروستکردنی گەیشتووەتە نزیکەی 13 ملیار دۆلار، لە ئێستاشدا بەهۆی چاککردنەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە خزمەتگوزاری دوور دەکەوێتەوە.