ئێران پلانێكی سێ مەرجی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گەروی هورمز دادەنێت

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی ئێران کار لەسەر پلانێکی سێ خاڵی دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی گەروی هورمز.


عەلی بابایی کارنامی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد کە پلانێکی سێ خاڵی پێشکەشی پەرلەمان کراوە.

ئەوەشی ڕونكردەوە، كە ئامانج لەم پلانە گرتنەدەستی بەڕێوەبردنی تەواوەتیی گەروی هورمزە لەڕوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە، و لەئەگەری پەسەندکردنیدا تەواوی جومگەکانی ئەو شاڕێگە دەریاییە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تارانەوە.

ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئێران هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا جەختی کردوەتەوە یەکەمین دەستکەوتی هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران، دەبێت کردنەوەی دەستبەجێی گەروی هورمز بێت کە ئێستا وەک کارتێکی بەهێزی دانوستان لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەکاردەهێنرێت.

بەپەلە