كەشناسی بەرزبونەوەیەكی زیاتری پلەكانی گەرمای ڕاگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان ئاشکرایدەکات و دەڵێت،  پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبونەوە دەچێت.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:کەشی ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت. و پلەکانی گەرما بەراورد بە بەتۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.

دەربارەی کەشی سبەی شەممە، کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی.

بەپەلە