شارپرێس:
کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا بەدەستی پسوڵەی كارەبا دەگەیەننە بەردەمی ماڵەكان و دەڵیت، كارئاسانی تەواوەتی بۆ هاوبەشانی كارەبا دەكەین.
بەمەبەستی ئامادەکردنی پسوڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا، تیمەکانی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسووڵەی کارەبا تا درەنگانی شەو لەکاردابوون بۆ ئەوەی کارتەکان چاپ بکرێن و بگەن بەدەستی هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتوە، تیمی هاوبەشی بەشی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا تا درەنگانی شەو بەردەوام بون لەکارکردن، لەپێناو چاپکردن و گەیاندنی پسوڵەی کارەبا بەدەستی هاوڵاتییان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا.
باسی لەوەشکردوە، هاوکات بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵ دەدرێت کە لەمەودوا مانگانە پسوڵەی کارەبا بکاتە دەست هاوبەشانی کارەبا.