گەشتكردن بوە كارەسات.. 49 كەس لەتینوێتیدا خنكان

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبیابانییەکانی نێوان نەیجەرو جەزائیر، کۆمەڵێک هاوڵاتی نێجیری بۆ كەبۆ گەشتكرن بەهۆی جەژنی قوربانەوە چوبونە بیابانەكان بەهۆی تینوێتییەوە، 49 کەسیان خنكان.


بەرپرسانی پارێزگای ئاگادیز لەباکوری نەیجەر ڕایگەیاند، قوربانییەکان لەوڵاتی مالییەوە بەرەو نەیجەر دەگەڕانەوە دوای ئەوەی بۆ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمەکانی جەژنی قوربان سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو، بەڵام لەناوچەیەکی دورەدەستی بیابان، کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لەشارۆچکەی ئاساماکاوە دورە، بارهەڵگرەکەیان پەکی دەکەوێت.

سەرنشینەکان و شۆفێرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەوڵی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان داوە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە، نەبونی پەیوەندی و نەمانی سەرچاوەی ئاو، زۆرینەیان بەرگەی تینوێتی و گەرمایەکی زۆریان نەگرتوەو پێش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، گیانیان سپاردووە.

لەو کارەساتەدا تەنیا دوو کەس ڕزگاریان بوە،  ئەوانیش دوای ئەوەی زیاتر لە 50 کیلۆمەتر بەپێ لەو بیابانەوە ڕۆیشتون و گەیشتونەتە گۆمێکی ئاو و دواتر خۆیان گەیاندوەتە شارۆچکەی ئاساماکاو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لەو مەرگە بەکۆمەڵە ئاگادار کردوەتەوە.

ناوچەی سێگۆشەی سنوویی نێوان نەیجەر، جەزائیر و مالی، بە یەکێک لەمەترسیدارترین ڕێڕەوە بیابانییەکانی جیهان دادەنرێت، كەساڵانە بەهۆی  بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سەدی و نەبونی خزمەتگوزاری چەندین حاڵەتی هاوشێوەی تێدا ڕودەدات.

بەپەلە