شارپرێس:
پۆلیسی گەرمیان ئەو کەسەی دەستگیرکرد، کەلە چەند ڕۆژی ڕابردودا ژمارەیەکی زۆر بێچوی ئاسکی ڕاوکردبوو دواتر هێزەکانی پۆلیس ڕزگاریان کردن.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بنکەی پۆلیسی قۆرەتوو تۆمەتبارێکی دەستگیر کردوە کە پێشتر چەندین کەیسی جیاوازی هەبوەو داواکراو بوە.
باسی لەوەشکردوە، ناوبراو بەگوێرەی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی کەیسی لەسەر تۆمارکراوە، هەروەها کەیسێکی تریشی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان هەیە، بەهۆی ڕاوکردن و مامەڵەکردن بەئاسک و بێچوە ئاسکەوە.
دەشڵێت، ئێستا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر لەپۆلیسی گەرمیان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە بەگوێرەی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردودا كۆمەڵێك راوچی 10 بەچكە ئاسكیان ڕاوكردو لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستیان بەسەرداگیرا.