هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکا خرایەخوارەوەو ترەمپ هەڕەشە لەئێران دەکات

جیهان

24 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی جۆری ئەباچی لەسەر گەروی هورمز خراوەتەخوارەوە، هاوکات پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئێران دەکات و دەڵێت،" وەڵامی توندمان دەبێت ".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" لەلایەن سوپای وڵاتەکەمانەوە ئاگادارکراینەوە کە شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکمان لەکاتی گەڕانیدا بەسەر گەروی هورمز خراوەتەخوارەوە".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو دوو فڕۆکەوانەی لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا بون سەلامەتن و زیانیان پێنەگەیشتوە، وەڵامیشمان بۆ خستنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە دەبێت".