ناتانیاهۆ هێرشی تووندی کردەسەر ئەردۆغان

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بە دیکتاتۆرێکی دژە جوولەکە ناویبرد کە جینۆسایدی گەلی کورد و نەیارانی سیاسی، و پشتیوانی لە حەماس دەکات.

 ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، “ئەردۆغان، ئەو دیکتاتۆرە دژە جوولەکەیە کە جینۆساید دژی کورد ئەنجام دەدات و پشتیوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس دەکات و گەلەکەی خۆی دەچەوسێنێتەوە و نەیارانی سیاسی خۆی زیندانی دەکات، دوا کەسە کە پێویستە لەسەر ئەخلاق وتار و ئەمۆژگاری بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بدات”.

ناوبراو دەڵێت: دەوڵەتی ئیسرائیل و سوپاکەی کە بەئەخلاقیترین سوپای جیهانە، بەردەوام دەبن لە هەڵسوکەوتی توند دژی ئێران و بریکارەکانی کە هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەکەن.

پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان گەیشتووەتە ئاستێک کە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە تورکیا دەکەن، هەروەها تەلئەبیب کاردەکات بۆ زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قوبرس، هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە وڵاتەکەی وەڵام دەداتەوە.