شارپرێس:
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، کارێکی ژیرانە نابێت بۆ ئێران بەرەنگاری هێزی ئەمریکا ببێتەوە.
پیت هێگسەت لە کاتی سەردانی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە گوانتانامۆ لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند "ئێستا ئەو هێرشانە تەنها بۆ پاراستنی هێز و هاووڵاتیانی خۆمانن. ئێران نابێت هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی زیاتر بدات."
دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ هێشتا خوازیاری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندایە، بەڵام ئەو ڕێککەوتنە دەبێت ڕێککەوتنێکی باش و بەهێز بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕێگریکردن لە دەسڕاگەییشتنی چەکی ناوەکی لەلایەن تارانەوە.