ئیسرائیل ئامادەیی بۆ لێدانی ئێران ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
یسرائیل کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەو شەڕەی تەلئەبیب شانبەشانی واشنتۆن دژی ئێران بەڕێوەی دەبات، هێشتا دوورە.

کاتس ڕایگەیاندووە کە "شەڕی دژی ئێران زۆر دوورە لە کۆتاییهاتنی لەئێستا، سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە بە هێزێکی زۆرەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.

کاتس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە بەردەوامین لە بەئامانجگرتنی حیزبوڵا لە هەموو شوێنێک و بە یەکجاری هەڕەشەکانی ئێران و هەوڵەکانی بۆ بەستنەوەی گۆڕەپانەکان ڕەتدەکەینەوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشی زیاتری  لە ئێران کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی  واژۆکردنی ڕێککەوتن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوادەخات.