دانوستانی ئێران و ئەمریکا بەناوبژیوانی قەتەر بەردەوامە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس ڕۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد کە کاربەدەستانی ئێران و ئەمریکا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژیان بە ناوبژیوانانی قەتەر لە دەوحە ئەنجام داوە، قەتەر هەوڵی دا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ تاران و واشنتن بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ ڕێک بخات.

 

هاوکات کەناڵی فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران، سەرەڕای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوام بووە.

ئەو بەرپرسە کە ناوی نەهێنراوە، وتی: دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن، ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن "بەردەوام دەبێت لەسەر زۆرترین فشار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن" لەگەڵ تاران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکردووە کە دانوستانکارانی قەتەری سەفەریان بۆ تاران کردووە لە هەوڵێکدا بۆ ڕێککەوتنێک، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند شوێنێک لە باشووری ئێران و دواتر وەڵامدانەوەی ئێران.

 

بەپەلە