شارپرێس:
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە موشەکییەکانی ئێران، سێ وڵاتی عەرەبی، (ئوردن، کوەیتو بەحرەین) سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی خۆیان چالاککردو زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەناوچە جیاوازەکاندا لێدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایانگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویانە پێنج موشەکی ئێرانی لە ئاسمانی ناوچەی ئەزرەق لە پارێزگای زەرقا تێکبشکێنن، بەبێئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان مادی لێکەوتبێتەوە.
لەکوەیتیش، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا ئاشكرایكردوه، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی چەند ئامانجێکی ئاسمانیی دوژمنکارانەنو داوای لەهاوڵاتیان کرد ئارام بن.
هەروەها، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەسەرتاسەری وڵاتەکەدا لێداو داوای لەهاوڵاتیانو نیشتەجێبوان کرد ڕوو لەشوێنی پارێزراو بکەن.
سێ وڵاتەکە جەختیان لەسەر ئامادەباشی هێزە ئەمنییو سەربازییەکانیان کردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکانیان.