ترەمپ پەیامی هۆشداری بەئێران دەدات.. كاتییەتی باجەكەی بدەن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین پەیامیدا بۆ ئێران هۆشداریدەدات كەئەو وڵاتە كاتی زۆری بۆ ڕێككەوتن لەدەستداوەو دەڵێت، ئێران كاتی زۆری بۆ ڕێككەوتن و پرۆسەی ئاشتی لەدەستداوەو كاتییەتی باجەكەی بدات.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیالن هێرشێکی توندی کردە سەر تاران و ڕایگەیاند، "ئێران کاتێکی زۆری بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆسەی ئاشتی بەفیڕۆ داوەو پێویستە ئێستا باجی ئەو دواکەوتنە بدات".

هەروەها نوسیویەتی، "سوپای ئێران بەشێوەیەکی گشتی شێواوە، بەشێکی زۆری هێزەکانیان وەک هێزی دەریایی و ئاسمانی چیتر بونیان نەماوەو بەتەواوی تێکشکاوان، ئێران تەنیا قسە دەکات و هیچ کردارێکی نییە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆکانی سەر تاران ئەنجامی هەبوەو سەرکەوتوو بوە، بەجۆرێک بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ئێران ناتوانێت موچەی سەربازەکانی دابین بکات، جەختیشی کردەوە کە زۆر نزیکم لەوەی بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدەم".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەخێرایی بەرەو شکست دەڕوات، چونکە بەهۆی گەمارۆکانەوە ناتوانێت موچەی هێزەکانی بدات.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانی هێرشی نوێ بۆ سەر وێستگەکانی کارەباو پردەکان لە ناوئێران دەدات، بۆیە هەوڵەکانی ئێران بۆ بنیاتنانەوەی تواناکانیان هیچ سودێکی نابێت و باشتر وایە هەرچی زوە رێکبکەون.