حکومەتی هەرێم بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و بەنزین دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کەمیی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا و بەرزیی نرخی بەنزین گوتی، درێژە ناکێشن و چارەسەر دەکرێن.


پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،"  گۆڕانکارییەک هەبێت لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی غاز، ڕاستەخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، بەڵام دڵنیایی دەدەین کە ئەمە نابێتە کێشەیەک کە درێژە بکێشێت ".

 سەبارەت بە گرفتی کەمبونەوەی بەنزین، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، ئەمە کێشەیەکی کاتییە و لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان، لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بە زوترین کات چارەسەر بکرێت.

پێشەوا هەورامانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندنیش دەڵێت،" لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کار دەکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو نادادپەروەرییەی لە پرسی دامەزراندندا بەرامبەر هەرێم کراوە، لە کاتێکدا بەغدا زیاتر لە ملیۆنێک فەرمانبەری دامەزراندوە و یەک فەرمانبەری بۆ هەرێم دانەمەزراندوە".