ترەمپ: ئەمشەو هێرشێکی قورس دەکەینە سەر ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشێکی قورس دەکەنەوە سەر ئێران و دەبێت بەرپرسانی ئەو وڵات رێکەوتن واژۆ بکەن.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەر رۆژنامەنوسانی راگەیاند،" دەبێت ئێران رازی بێت بە واژۆکردنی رێککەوتن، چونکە ئەو رێککەوتنە زۆر باش و بەسود دەبێت، ئەگەریش ئەو کارە نەکات باجێکی قورس دەدات ".

دۆناڵد ترەمپ وتیشی،" بەرپرسانی ئێران خۆیان لە واژۆکردنی رێککەوتن دەدزنەوە، نازانم سەرکردەکانی ئەو وڵاتە چی دەکەن و ئێمە رێگەیان پێنادەین چەکی ئەتۆمییان هەبێت ".