شارپرێس:
عه‌لى زه‌یدیى سه‌رۆك
وه‌زیرانى نوێى عێراق كه بازرگانێكی گه‌نجه، دۆسیه‌ى سنورداركردن‌و داماڵینی چه‌كی
گروپه شیعه‌كانی خستوه‌ته سه‌روى كارنامه‌كانى خۆیه‌وه، ئه‌و نایه‌وێت ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه دروستبێت، به‌ڵام هۆشداری توندی پێداون كه عێراق
نه‌كه‌نه مه‌یدانى ململانێى ده‌ره‌كی.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان،
زه‌یدیى ڕایگه‌یاندوه، ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت له‌به‌رده‌م هەرلایه‌نێك كه
پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئیسرائیل دژی
ئێران‌و سه‌رنجی تایبه‌تى خۆیشی خستوه‌ته‌سه‌ر كه‌تائیبى حزبوڵڵا‌و بزوتنه‌وه‌ى
نوجه‌با، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م دوو گروپه (كه له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكادان) بۆ ئه‌وه‌ى
عێراق دوربخه‌نه‌وه له‌هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ئیسرائیل.
هه‌روه‌ك زه‌یدیى وتویه‌تى،
"هه‌رلایه‌نێك خاكی وڵاته‌كه بۆ ناردنی په‌یامی سه‌ربازیی به‌كاربهێنێت، ڕوبه‌ڕوی
ڕێكاری یاسایی توند ده‌بێته‌وه‌و وه‌ك گروپی تیرۆریستی ده‌رچوو له‌یاسا سه‌یر ده‌كرێت".
له‌ژێر فشارى توندی چه‌ند
مانگی ڕابردوى واشنتۆندا، هه‌ردوو گروپی (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق‌و كه‌تائیبی ئیمام
عه‌لی) ڕازیبون كه لیوا چه‌کدارەکانی خۆیان له‌ناو حه‌شدی شەعبیدا ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت
بكه‌ن، له‌و ڕوه‌شه‌وه زه‌یدیى دڵنیایی ناڕاسته‌وخۆی پێگه‌یشتوه كه كه‌تائیبی
حزبوڵڵا‌و بزوتنه‌وه‌ى نوجه‌با له‌م قۆناغه‌دا مەیلیان بۆ هێوربونه‌وه هه‌یه‌و نایانه‌وێت
ئاڵۆزیی ڕاسته‌وخۆ له‌ناو خاكی عێراقه‌وه دروستبكه‌ن.
له‌هه‌مانكاتدا، گروپه‌كانی
نزیك له‌تاران هێشتا داماڵینی چه‌كی خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه به‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی
هێزه بیانییه‌كان (هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی) له‌عێراق، چاودێرانیش جه‌ختده‌كه‌نه‌وه،
له‌ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگ له‌نێوان تاران‌و واشنتۆن له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى
شه‌وى ڕابردوى تره‌مپ بۆ هێرشى توندى ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران، هه‌وڵه‌كانی زه‌یدیى
بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراقه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌م دڵنیاییه كاتییه هێشتا
مه‌ترسی له‌سه‌ره به‌هۆی په‌یوه‌ندیى به‌هێزی ئه‌و گروپانه به‌ئێرانه‌وه.
