بە دوو درۆن هێرشکرایەسەر ناوچەیەکی هەولێر

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر کۆگایەکەی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر.


دژەتیرۆری کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد"، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر:12:55، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید 110)، هێرش کرایە سەر کۆگەیەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگەکە کەوتوە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە".

ئەوەشیخستەڕوو، لێرەوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.