شارپرێس:
دوای ساڵانێک لەسەنگەرگرتن
دژی یەکتر، کاتژمێری سفر بۆ تێکەڵبونی هێزەکان لێیداو یەکەم کاروانی شهڕڤانانى هەسەدە
هێڵەکانی بهرگرییان لەڕۆژئاواى نیشتمان بهجێهێشتو گەیشتنە دڵی دیمەشق، تا لاپەڕەیەکی
نوێ لەنەخشەی سەربازیی سوریا بنوسنەوە، یەکەم کاروانی شەڕڤانانو ئەفسەرانی لیوای
قامیشلۆی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەرەو شاری (نەبەک) لەنزیك دیمەشق
بەڕێکەوتن، بەمەبەستی بەشداریکردن لەخولێکی ڕاهێنان لەچوارچێوەی پڕۆگرامی تێکەڵکردنی
سەربازیدا.
ئەم گواستنەوەیەی شەڕڤانان
لەچوارچێوەی ڕێکخستنە مەیدانیو کارگێڕییەکانی تایبەت بەلێکتێگەیشتنەکانی تێکەڵبون
لەنێوان هەسەدەو حکومەتی سوریادایە کە ئەو لیوایانەش دەگرێتەوە کە بۆ پاراستنی
ناوچە کوردییەکان پێکهێنراون.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى
شارپرێس لهسهرچاوهیهكى تایبهتهوه دهستیكهوتوه، یەکەم کاروان، شەڕڤانانو
ئەفسەرانی لیوای قامیشلۆ لەخۆدەگرێت، بڕیاریشە بەشداربوان خولێکی ڕاهێنانو پێگەیاندنی
21 ڕۆژە لەناوچەی نەبەک لەدهوروبهرى دیمەشق ببیننو خولهكهش لهم ههفتهیهدا
دهستپێدهكاتو ژمارهى شهڕڤانانى لیواى قامیشلۆ لهنێوان (1200 بۆ 1400) شەڕڤاندایە.
ئەم ڕێکارە لەچوارچێوەی
پڕۆگرامی ڕاهێنانو پێگەیاندنی تایبەت بەو چوار لیوایەدایە کە بۆ پاراستنی ناوچە
کوردییەکان لهڕۆژئاواى كوردستان پێکهێنراون، بڕیاریشە تەواوی پڕۆگرامەکە نزیکەی
دوو مانگ بخایەنێت.
لهسەرەتای مانگی ئایاردا،
سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا بۆ کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵات، دەستپێکردنی
کرداریی تێکەڵکردنی هەسەدەی لەناو پێکهاتەی سوپادا ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا
چوار لیوا پێکهێنراون.
حەمۆ ڕونیکردەوە، ئەو
چوار لیوایە بەسەر ناوچەکانی (کۆبانێ، حەسەکە، قامیشلۆو دێریک)دا دابەشبون، ئەمەش
لەچوارچێوەی پلانێکی بەرفراوانتردایە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان لەژێر فەرماندەییەکی
ناوەندیدا.
وهكو سیپان حهمۆ
ئاشكرایكردوه، وەزارەتی بەرگریی بڕیاریداوە تهواوى سوریا بەسەر پێنج ناوچەی سەربازیی
سەرەکیدا دابەشبکات، لەنێویاندا ناوچەی ڕۆژهەڵات کە (حەسەکە، ڕەققەو دێرەزور) لەخۆدەگرێت،
ئەمەش لەپێناو هەوڵێکدا بۆ ڕێکخستنی بڵاوبونەوەی سەربازیی.
دەستپێکردنی ئەم خولانە
لەچوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردنی لیواکانی سەر بە هەسەدە دێت لەناو وەزارەتی بەرگریدا،
بهگوێرهى ئەو ڕێکخستنانەی کە پەیوەستن بەدوبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی هێزەکانو بەستنەوەیان
بەدامەزراوە سەربازییە فەرمییەکانەوە.
ڕێککەوتنی نێوان دیمەشقو
هەسەدە دوای ڕوبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی بەرفراوان هات کە تێیدا هەسەدە چەندین ناوچەی
ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەستدا، هەروەها ڕێککەوتنەکە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لەهێڵەکانی
بهرگریىو چونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی بۆ ناو سەنتەری
شارەکانی حەسەکەو قامیشلۆ لەخۆگرت.
ههروهك ڕێککەوتنەکە پرۆسەیەکی تێکەڵکردنی یەک بەدوایەکی
دامەزراوە ئەمنیو کارگێڕییەکانیشی گرتەوە، لەگەڵ جێگیرکردنی فەرمانبەرە مەدەنییەکان،
لەچوارچێوەی ڕێکخستنێکی بەرفراوانتردا کە ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەگرێتەوە.
