ئامانجی هەڕەشە توندەكانی ترەمپ لەئێران ئاشكرابوو

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

كاربەدەستانی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكرا كرد كە پێیان وایە ئامانجی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە پشت دوایین هەڕەشەكەی بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممە سازشپێكردنی زیاتری ئێرانە لە دانوستانی ئەتۆمیدا.

ئەو بەرپرسانە بە ماڵپەڕی ئەكسیۆسیان ڕاگەیاندووە كە "ئامانجی هەڕەشەی ترەمپ فشارخستنە سەر ئێرانە بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر لە دانوستانەكان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی نیشان بدات".

هاوكات سەرچاوە ئێرانی و ڕۆژئاواییەكان ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی پێشوەختە بۆ كۆتاییهێنان بە دوژمنایەتییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران چڕتر بووەتەوە، سەرەڕای پەرەسەندنی سەربازی.

هەروەها باس لەوە كرا كە ئاڵوگۆڕی پەیامەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران سەبارەت بە وردەكارییەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بەردەوامە.