ترەمپ جارێكی دیكە كورد بە بردنی چەكەكان تۆمەتبار دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە رایگەیاند، كورد چەكی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان بۆ خۆیان هەڵگرتووە و ئەمەی لەبیرناچێت.

 دۆناڵد ترامپ بۆ كەناڵی فۆكس نیوز دەڵێت "ئێمە چەكمان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران نارد، بەڵام زۆر بێ هیوابووین لە كوردەكان. كوردەكان بێ هیوایان كردین، ئەوان چەكەكانیان نەگەیاندە خۆپیشاندەران بۆ خۆیانیان هەڵگرت."

سەرۆكی ئەمریكا رونیكردەوە،  " من لەگەڵ بڕیاری ناردنی چەك لەڕێگەی كوردەوە نەبووم و پێموابوو چەكەكان نادەنە خۆپیشاندەران و بۆ خۆیانی دەبەن، بەڵام ئەو كارەی كراوە جێگای شەرمە، من لەبیرم دەمێنێت".

راشیگەیاند، كوشتار و توندوتیژی هێزەكانی ئێران بووەتە هۆی كپكردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە گشتییەكان.