تاڵیبان مۆبایلی زیرەکی قەدەغە کرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارێکی نوێی ڕێبەری بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە ناوەندە فەرمی، ئەمنی و خوێندنگەکاندا قەدەغە دەکات.


 بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک کە دەست میدیاکان کەوتوون، بڕیارەکە فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و قوتابییان دەگرێتەوە.

 لە دەقی فەرمانێکی زارەکیی مەکتەبی ڕێبەری تاڵیباندا هاتووە، هەر ئەندامێک یان فەرمانبەرێکی حکومەت سەرپێچی بکات، وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕەوانەی دادگای سەربازیی دەکرێت.

 هاوکات بەپێی ڕێنماییەکی سەرۆکایەتیی پەروەردەی کابوڵ لە 19ی ئایاری ڕابردوو، ئەم قەدەغەکردنە بە شێوەیەکی توند قوتابییانی ناوەندە حکومی و ئاینییەکانیشی گرتۆتەوە و هێنانی مۆبایلی زیرەکی لێ قەدەغە کردوون.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی