شارپرێس:
لەکاتێکدا ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێی ئارامی هەنگاو دەنێت، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران، پاڵپشتیی ڕەهای بەغدای بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستو ڕێكهوتن ڕاگەیاندو جەختی لەکۆتاییهێنان بەململانێ چەکدارییەکان کردەوە.
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپێشوازیکردنی لەمحەممەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لەبەغدا، پێشوازیی فەرمیی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستو ڕێگریکردن لەبەردەوامیی ململانێکان لەناوچەکەدا دوپاتکردەوە.
لەبەیاننامەیەکی فەرمیی نووسینگەی سەرۆک وەزیراندا هاتوە، باڵیۆزی ئێران سڵاوو ڕێزی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانی گەیاندوەتە زەیدییو جەختی لەسەر ئارەزوی تاران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانو بەهێزکردنی هەماهەنگیی دوقۆڵی لەسەر دۆسییە هاوبەشەکان کردوەتەوە.
هەر بهگوێرهی بەیاننامەکە، لەم دیدارەدا تەواوی ئاسۆکانی هاوکارییو هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتو ڕێگهکانی گەشەپێدانی لەبوارە جیاوازەکاندا تاووتوێکراون، بەشێوازێک کە بەرژەوەندیی نیشتمانیی هەردولا بپارێزێت.
لەتەوەرێکی دیكهی کۆبونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرانەڕوو کە تێیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتیی تەواوی بەغدای بۆ هەوڵەکانی جێگیرکردنی ئاسایش، چەسپاندنی ئارامیو دورخستنەوەی هەرەشەی شەڕ لەسەر ئاشتیی ناوچەییو نێودەوڵەتی دەربڕی.
