شارپرێس:
راوێژکاری باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پێشبینی دەکات ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی عێراقی لە ڕێگەی دەروازەی مێهرانەوە بچنە ناو خاکی ئێران بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران.
محەممەد عوبەیری، راوێژکاری باڵیۆزی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی 1,000,000 کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی عێراق، لەوانە بەرپرسانی حکوومی، عەشایەر، پارتەکان و جەماوەری خەڵک، دەیانەوێت بەشداری لەم مەراسیمەدا بکەن.
هەروەک دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 500,000 بۆ 600,000 لەو زیارەتکارانە لە ڕێگەی مەرزە نێودەوڵەتییەکەی مێهرانەوە داخڵ ببن و پاشان ڕووبکەنە شارەکانی تاران، قوم و مەشهەد.
سەبارەت بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان، عوبەیری ئاماژەی بەوە کرد کە باڵیۆزخانەی ئێران لەگەڵ لایەنی عێراقی لە ڕاوێژدایە بۆ پشتبەستنی زیاتر بە گواستنەوەی گشتیی و کەمکردنەوەی جەنجاڵی.
هەروەک جەختی کردۆتەوە کە پلانی پێویست بۆ دابینکردنی بەنزین و گازوایل لە درێژایی ڕێگاکاندا داڕێژراوە بۆ ئەوەی گەشتێکی ئارام و ڕێکخراو بۆ زیارەتکاران مسۆگەر بکرێت.