ئەمریکا دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ شەوی پێنجەم لەسەر یەکدا شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانیان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران دەستپێکرد.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سینتکۆم) رایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوە و لاوازکردنی زیاتری توانای سەربازیی ئێران،  کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، هێزەکانیان دەستیان بە جێبەجێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی چەند ئامانجێک لە ناو ئێراندا کردوە.

سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان و گرتنەبەری سەرجەم رێکارە پێویستەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.